به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، سبه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌درێت، هه‌موو لیژنه‌كان گرنگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، بۆ كورد باشتره سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی یاسایی یان نه‌وت و دارایی بكات.
د.هه‌لات سه‌لمان به‌رواری، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بڕیاره سبه‌ی کە دووشه‌ممه‌یە په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له دوو بڕگه پێكهاتووه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، بڕگه‌ی دووه‌میش ده‌نگدانه له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كه ژماره‌یان 25 لیژنه‌یه."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتیشی "لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر لیژنه‌ی سیادی و لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری، پارتی له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی دوو لیژنه‌ی به‌ركه‌وتبوو، ئه‌وانیش لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی ته‌ندروستیبوون."
د.هه‌لات سه‌لمان به‌رواری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌موویان به‌پێی پسپۆریی خۆیان گرنگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق، پێم وایه پارتی و كوردیش به‌گشتی باشتره لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی وەربگرین و گرنگی خۆیان هه‌یه بۆ كورد، دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش دەمێنێتەوە بۆ ڕێککەوتنی سیاسی."
قائید میرۆ