ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.