Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەولێرە

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە و گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

هەر یەکە لە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

بە گوێرەی بەرنامەی سەردانەکە، بڕیارە هەر ئەمشەو و دوای پشوویەکی کورت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. هەروەها بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ خستنەڕووی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ساز بکەن.