Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دۆڵەمەری بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

فەڕەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەڵێ، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانیش کۆدەبیتەوە.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە جان نۆوێڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

عەلی دۆڵەمەڕی گوتیشی، بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش کۆبێتەوە، بۆیە فەڕەنسا گرنگی زۆر بە ھەرێمی کوردستان دەدات و پەیوەندی مێژووی لەنێوانیان ھەیە، چونکە ھەرێمی کوردستان لەچارەسەری پرسەکانی ناوچەکە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە.

 

بڵند ئیبراھیم