ھەولێر-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.