دوبەی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى نوێی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕ‌ۆشنبیرى (UNESCO) کۆ بووەوە.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
بەڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد.
سەرۆکی حکوومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.