Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی بەرز دەنرخێنێت

دوبەی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرواێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کیشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەمڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.