دوبەی-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارەکانی "لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان" لە شاری دوبەی، گوتارێکی گرینگ پێشکەش بکات.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا تیشک دەخاتە سەر چەند پرسێکی ستراتیژی، لەوانە، دیدگای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی حوکمڕانی و خستنەڕووی ئەزموونەکانی هەرێم لە بواری بەرەوپێشبردنی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییاتە نوێیەکانی ناوچەکە و جیهان.
ئەمە پێنجەمین ساڵە لەسەریەک مەسروور بارزانی بانگهێشتی ئەم لووتکە جیهانییە دەکرێت، کە ئەمەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ سەنگ و پێگەی دیپلۆماسی و سیاسیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبینرێت.
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە تاوەکو ٥ـی شوبات بەردەوام دەبێت، زیاتر لە ٦٠٠٠ کەسایەتی لە ١٥٠ وڵات و زیاتر لە ٣٥ سەرۆک و سەرۆکی حکوومەت تێیدا بەشدارن، کە وەک سەکۆیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە دەربارەی داهاتووی مرۆڤایەتی و حکومڕانیی ژیر دادەنرێت.