ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو، جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.
