Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی بارەگای بارزانی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی بارەگای بارزانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیان کرد، ئامانج لە سەردانەکە گەیاندنی سوپاس و پێزانین بوو لەهەمبەر گەیاندنی ھاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوبات ٢٠٢٦، مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرۆکایەتی دەزگا پێشوازییەکی گەرمی لە شاندێکی بارەگای بارزانی کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی مرۆیی ناوچەکە و گەیاندنی ھاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان کرا. شاندی بارەگای بارزانی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کارمەندانی کرد بەرامبەر بە ھاوکارییەکان و پشتیوانییەکانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.