ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان فازل میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕیى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (ئەرمان تۆپچو) کونسڵى گشتى تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان، تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و عێراق و ئاڵۆزی و نائارامییەکانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا كه جێگای نیگه‌رانین بۆ ناوچەکە، ئاماژەى بەوە دا کە ناوچەکە بە بارودۆخێکى هەستیار تێدەپەڕێت و دەبێت هەموومان بەرپرسیارانه هەڵسوکەوت لەگەڵ پێشهاتەکان بکەین.
هەروەها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى باسى لە هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بۆ دانانی كه‌سانی شیاو بۆ سه‌رۆككۆماری و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و پێکهێنانى حكوومه‌تێك كه په‌سه‌ندكراوی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق بێـت، بۆ پێكهێنانی حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش ئاماژەى بەوە دا کە کۆبوونەوەکان بەردەوامن لەسەر ئەم چەندە و هیواى خواست لە ماوەى دەستوورى دا کێشەکان چارەسەر بکرێن و هەردوو حکومەت پێکبهێنرێن.
لە تەوەرێکى دیکەی ئه‌م دانیشتنەدا فازڵ میرانى باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیای كرد، له ئاستێكی زۆر باش دایه و تەئکیدى کرد پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەیە هەر هاوکارییەک پێشکەش بکات بۆ به‌رقه‌راری ئاشتى و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا و دەبێت کێشەى کورد لە هەر شوێنێک بە گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
(ئەرمان تۆپچو)ی کونسڵى گشتى تورکیاش لە هەولێر، سوپاسى فاسل میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕیی مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و دووپاتى کرد، ئەم پەیوەندییانە لەنێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستى زۆر باش دان لە هەموو بوارەکان.
هەروەها تەئکیدى کرد، پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بەباشى بەڕێوە دەچێت، بەهیواین هەموو لایەک بە ئەرێنى هاوکاربن لە سەرخستنى ئەم پرۆسەیە.
لە کۆتاییدا هیواى خواست هەرێمى کوردستان هەر لە گەشانەوە و پێشکەوتندا بێت.