Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی بە سەردانێك گەیشتە ئیمارات

دوبەی-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئیمارات بە مەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان کە بڕیارە سبەی سێشەممە لە دوبەی دەست پێ بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگھێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان ٢٠٢٦، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵا ئەلنعێمی وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.