Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٣١)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو پارتە کرد.

مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا، وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خەباتی پارتی ڕەنجدەران خواست لەپێناو دەستبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێز/ کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.    

لە سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە خەباتی ڕەواتاندا بەردەوامبن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

لەو دەرفەتەدا، وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵوێست و ڕۆڵی ئەرێنی نەتەوەیی و نیشتمانیانەی پارتەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و، بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی شوباتی ۲۰۲٦