هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەین بۆ دیاریکردنی بەڕێز نووری مالکی وەک بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالکی دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و کێشەکان و نەھێشتنی کۆسپ و ئالنگارییەکانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.
مسعود بارزانی
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦