Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی باڵای پارتی سەردانی فراکسیۆنی تەسمیم له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

بەغدا-KDP.info- شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی فراکسیۆنی تەسمیمی لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عامر فایز کرد. مەبەستی سەردانەکە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بوو سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢-١-٢٠٢٦، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی فراکسیۆنی تەسمیمی لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز عامر فایز کرد.

مەبەستی سەردانیەکە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بوو سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی. لە دیدارەکەدا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە وردی تیشکی خرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئێستا و ئەو جووڵە سیاسی و ناوچەییانەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

ھەردوولا بە ھەستکردن بە گیانی بەرپرسیارییەتییەکی باڵا وەستان لەسەر ئەو ھێرشە ناڕەوایانەی دەکرێنە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پێشخستنی زمانی دیالۆگ و سەقامگیری دوور لە گرژیی سەربازی.

لای خۆیەوە، فراکسیۆنی تەسمیمی پەرلەمانی ھەڵوێستی پشتگیری و ھاوسۆزی خۆیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و جەختیان کردەوە کە لە ھەموو ڕووە سیاسی و ئەمنییەکانەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەبن و ھەردوولا ئاماژەیان بە گرنگی بەھێزکردنی ھەماھەنگی ھاوبەش کرد بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە کوردستان، وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

کۆبوونەوەکە بە دووپاتکردنەوەی بەردەوامی ھەماھەنگی و ڕاوێژی نێوان ھەردوولا کۆتایی ھات بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات.