Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (شێخ محەممەد شاکەلی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی سیاسی، خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

شێخ محەممەد شاکەلی کەسایەتییەکی ناسراوی ئایینی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمی کوردستان بوو، کە لە بواری ڕۆشنبیری و خزمەتی گشتیشدا دەورێکی دیاری هەبووە و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۲ی کانوونی دووەمی۲۰۲٦