داڤۆس- KDP. info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵلا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە.