داڤۆس-KDP. info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەم دەربڕی.
شازادەی جێنشینی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و هەموو ئامادەییەکی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان نیشان دا.
دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی لەیەکتێگەیشتن و دانوستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.