Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گەورە لە چەسپاندنی ئاشتیدا دەگێڕێت

ڤاتیکان-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، تیشکی خستە سەر گرنگیی پێگەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ڕایگەیاند: "ڕۆڵی سەرۆک بارزانی زۆر گەورە و کاریگەرە؛ ئەو تەنیا وەک سەرۆکێک نییە، بەڵکو وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی و ناوچەیی دەردەکەوێت."

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش کرد؛ ئێستا سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە، بە ئامانجی سەقامگیرکردنی ئاشتی و هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە.

سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەشی، کرۆسێتۆ گوتی: "ئیتاڵیا بە جیدییەت و بە شێوەیەکی تێروتەسەل کار لەسەر ئەم پرسە دەکات. ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ تورکیا، سووریا و وڵاتانی زلهێز کار بکەین، تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە."

لە کۆتایی قسەکانیدا، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا جەختی کردەوە؛ ئەو تەنیا بەناوی وڵاتەکەیەوە قسە ناکات، بەڵکو لەگەڵ وڵاتانی دیکەشدا لە گفتوگۆی بەردەوامدایە، چونکە "سەقامگیریی ئەم ناوچەیە تەنیا بۆ ئێمە گرنگ نییە، بەڵکو بایەخێکی جیۆپۆلیتیکی بۆ هەموو لایەک هەیە."