داڤۆس-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە شەڕ و پەرەسەندنی سەربازی سووریا. هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکان دەربڕی کە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان."