Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.