ھەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١/١٧، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم بەڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
