ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێزان مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى یاوه‌ریان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووریا و (HSD) تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەییی سووریادا کرایەوە.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى گفتوگۆ وه‌ک تاکە ڕێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ.
تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان، دووپات كرده‌وه.