Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیر خەڵات عومەر دەکات

 
ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر دەکات.
 
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت.
 
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
 
خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت.
 
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان