ھەولێر-KDP. info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2026/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیى له به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت. تیایدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و به‌تایبه‌تى تیشكیان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سووریا.
هه‌ردوولا نیگه‌رانیى قووڵیان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووریا ده‌ربڕى و داوایان كرد هه‌موو لایه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە. هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى ١٠ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ میانگیرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سووریا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزیى زیاتر.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووریادا جێگیر بكرێن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیریى سه‌رۆك ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەربڕی.