ھەولێر-KDP. info- پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەیه‌كى ڕەسەن و پاراستنی مافه‌كانى، هەنگاوێكی گرنگى سیاسى و یاساییى دروسته بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان.
ڕێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات. له كاتێكدا ئه‌م مه‌رسوومه به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە له‌وه‌دایه بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستوورى داهاتووى سووریادا جێگیر بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.
پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه سیاسی و کولتوورییه‌کانی هه‌مووان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن و ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه به‌هێز بكات.
بۆیه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگیریدا ئاماده‌یه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2026/1/17