Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسرور بارزانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردسەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێریی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەربڕینی بپشتیوانیی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە.