ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ ، کورتەیەکی دەربارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێنەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کار و چالاکییەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.
