Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP کۆتایی مامەڵەی کاغەز لە زانکۆی سەلاحەدین ڕادەگەیەنێ

​ھەولێر-KDP.info- زانکۆی سەلاحەدین پلانێکی ستراتیژی ڕادەگەیەنێت و بەپێی پڕۆژەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، تەواوی کاروبارە کارگێڕی و زانستییەکانی زانکۆکە دەبنە ئەلکترۆنی.

​سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پاڵپشت بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی (پ.د. کامەران یونس محەمەدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا توانراوە بەشێکی زۆر لە کاروبارەکان بکرێنە ئەلکترۆنی."

​بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا سەرجەم تیمە تەکنیکییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی زانکۆ ھەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە تا پڕۆسەکە بگەیەننە قۆناغی کۆتایی.

هەروەها گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، ھیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی سیستەمی ئەلکترۆنی نەمێنێت و ھەموو ڕێکارەکان بە دیجیتاڵی بەڕێوەبچن، ئەمەش لەپێناو خێراکردنی کارەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەبەردەم مامۆستایان و خوێندکاران."

 

​بڵند ئیبراھیم