Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دوایی نیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەکان باران و بەفر دەبارێت

ھەولێر-KDP.info- کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە. 

لە راگەیێندراوەکەدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ بارانبارین لە باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، هەندێک کات لە هەندێک ناوچە لێزمەباران دەبارێت. هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بەفر دەبارێت". 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "سبەی سارد دەبێت؛ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت و بەمشێوەیە دەبێت"

هەولێر؛ 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ 10 پلەی سیلیزی

دهۆک؛ 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە؛ 10 پلەی سیلیزی

کەرکووک؛ 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ؛ 10 پلەی سیلیزی 

پیرمام؛ 9 پلەی سیلیزی

سۆران؛ 5  پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران؛ 2 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ؛ 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ 16 پلەی سیلیزی