Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانان) کردووە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانان) لە کوردستان و جیھان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.

کاکەییەکان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانن و خاوەنی خەبات و تێکۆشان و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و ھیوادارم لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی دیکەی کوردستاندا، ھەمیشە بە تەبایی و لە ئاشتیدا بژین.

جەژنی قەوڵتاس پیرۆز بێت و ھەر لە خۆشی و کامەرانیدا بن.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/١/٣