Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ كاكه‌یییان دەکات

ھەولێر-KDP.info-  هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران قەوڵتاس، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ تەواوی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانی) لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام و پڕ لە خۆشی و كامه‌رانى به‌سه‌ربه‌رن.

هاووڵاتییانى کاکەییمان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دێرینی ئەم نیشتمانە، هەمیشە نموونەی جوانی لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و نیشتمانپەروەری بوون. بە درێژاییی مێژوو، سەرەڕای ئاڵنگاری و ناهەموارییەکان، پارێزگارییان لە ناسنامە و ئایین و کولتووری خۆیان کردووە و لە بەرگریکردن لە کوردستاندا قوربانییان داوە.

لەم بۆنەیەدا، هەموو هاووڵاتییانى کاکەییمان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارامی پێکەوەژیان و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاته‌کان دەمێنێتەوە. بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی مافەکانیان و پاراستنی تایبەتمەندیی ئایینی و کۆمەڵایەتییان.

جەژنی قەوڵتاس لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان