ھەولێر-KDP.info- بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت. هەروەها سبەی لە هەندێ کات و شوێن ٌٌٌڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە بە 2 - 5 پلە نزم دەبێتەوە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان گوتی، ئهمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، بەفربارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی یەكشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت، لە هەندێ کات و شوێن ڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفربارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان.
كەشناسی دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە 2 - 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، و مەوداى بینین لە نێوان 7 – 9 كیلۆمەتردا دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین 4 - 6 كیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ :10 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی