Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣-١٢-٢٠٢٥ مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگیی و سازان لەبەرچاو بگیرێن و بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکرێت.