Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی: پارتی ئەرکی زۆر گەورەی لەپێشە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، هەوڵ و ماندوونەناسی هەمووان وایکرد پارتی ڕەقەم قیاسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار بکات لەسەر ئاستی عێراق دەشڵێ، پارتی ئەرکی زۆر گەورەی لەپێشە و لە ئایندەدا دەبێ زیاتر خۆماندوو بکەین.

بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢٥ بەدەستی هێنا، د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەردوو یاریدەدەری، ئەڤین هرووری و لیزا فەلەکەدین کاکەیی، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە کایرانی بەشی هەڵبژاردن کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی بینیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئێمینكی باسی لە هەوڵ و ماندوونەناسی هەمووان کرد گوتی، ''هەوڵ و ماندوونەناسی هەمووان وایکرد پارتی ڕەقەم قیاسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار بکات لەسەر ئاستی عێراق و لە ساڵی ١٩٩١یشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هەر یەکەمە.  

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێ، ''پارتی ئەرکی زۆر گەورەی لەپێشە و لە ئایندەدا دەبێ زیاتر خۆماندوو بکەین.