ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کونسوڵخانەی وڵاتان ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەیە لەوەی پەیوەندی بەھێزی ئابووری دروستبکەن و حکوومەتی ھەرێمیش ئاسانکاری زۆری بۆ سەرمایەداران کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:کەرتی تایبەت ڕۆلێکی بەرچاوی بینیوە لە پێشخستنی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمیش ئاسانکاری زۆری بۆ سەرمایەدارانی ناوخۆ و بیانی کردووە بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان لە نێوخۆی ھەرێم بەگەر بخەن.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا، بۆ ساڵی سێیەم ماڵی کوردی لە داڤۆس، ھانی سەرمایەدارانی بیانی دەدات، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکانیان وەگەڕ بخەن.
سەفین دزەیی گوتیشی: کونسوڵخانەی وڵاتان ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەیە لەوەی پەیوەندی بەھێزی ئابووری دروستبکەن، بەتایبەتی ئەمساڵ ژمارەیەک کۆڕبەندی ئابووری گرنگ بەڕێوەچوون.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم، باس لەوە دەکات، سەرەتای ساڵی داھاتوو، کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، ھەروەھا ھەرێم و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا شاندێکی ئەڵمانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان سەرکەوتوو بووە.