Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەرچوو

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ئەو شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانە خستە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکانیانەوە، سزای داراییان کەوتووەتە سەر، بەپێی بڕیارەکەش ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی هاتوچۆ بکەن، لەو سزایانە دەبەخشرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وردەکاریی بڕیارەکەی خستووەتە ڕوو، تێیدا هاتووە لێخۆشبوونەکە ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە پێشتر گرێبەستی ئەلیکترۆنییان بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئەنجام داوە، بەڵام لەو ماوەی 60 ڕۆژەی کە یاسا دیاری کردووە، نەچوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی و بەو هۆیەوە تووشی پێبژاردن بوون، ئەم هەڵمەتی لێخۆشبوونە لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات و وەک دەرفەتێکی کاتی، تەنیا تا 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.