هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕایگەیاند ئەم ئاڵایە هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانییانە.
ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:
ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە و هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.