Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ھەولێر-KDP. info -  ئەمڕۆ سێشەممە 12/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە.