Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.

وێڕای گەیاندنی سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (40)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، باسیان له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌ بزاڤی رزگاریخوزازی نیشتمانی كوردستان كرد و هیوای پێشوەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

لە بەرامبەردا سەرکردایەتى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان سوپاسی سەردانی نوێنەرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و هەڵوێستی شاندەکەیان بەرزنرخاند.

لەکۆتایشدا، جه‌خت لە سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كرایەوە.