Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. ڤالا فەرید بۆ یەکێتیی ئافرەتان: بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی ئافرەتانی بوێر

ھەولێر-KDP.info- د. ڤالا فەرید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، دەڵێ، ھیوادارم بەردەوام بن لە بەرنامە و ستراتیژدانان بۆ برەوبەخۆدان و پاڵپشتیکردنی ئافرەتانی بوێر.

د. ڤالا فەرید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامەکەدا ڕایگەیاندووە، "(٧٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ھیوادارم بەردەوام بن لە بەرنامە و ستراتیژدانان بۆ برەوبەخۆدان و پاڵپشتیکردنی ئافرەتانی بوێر و کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و فەراھەمکردنی دادپەروەری و یەکسانیی ڕەگەزی لە کۆمەڵگادا".