Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی لە پەیامێکیدا پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک دەکات داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.

دەقی پەیامی بارەگای بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک سێ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت و ھەروەھا ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەین کە بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.

 

بارەگای بارزانی

٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥