Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی "پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک بە گوژمەی ١٦ملیار دینار لە جێبەجێکردن دایە، تەواو بکرێت، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە تیشک ھەیە چیتر ناچنە شارەکانی دیکە و لە دھۆک چارەسەر دەکرێن."

د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەنتەری چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک لە دھۆک دروست دەکرێت، بە ڕێژەی ٣٥%ی باڵەخانە تەواو بووە، بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێت تاوەکو تەواودەبیت، بەجۆرێکیش دروست دەکرێت جیایە لە دروستکردنی بینایەی دیکە، چونکە بە کۆنکریت دروست دەکرێت و پانی دیوارەکە ٣م دەبێت وەکو چوار گۆشەیە، کاری تێدا دەکرێت تا تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت نەخۆشانی شێرپەنجە، بڕیارێکی تازەش ھاتووە، بەجیا ئامێرەکان دەکڕن، وەزارەتی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکات بۆ دابینکردنی ئامێرەکان."
دکتۆر ئەفراسیاب گوتیشی "بودجەی پڕۆژەکە ١٦ملیار دینارە و پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە بۆ پارێزگای دھۆک، لەبەر ئەوەی ئێستا چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشک لە دھۆک نییە و پێویستە بچنە شارەکانی دیکە بۆ چارەسەر، بەڵام بە تەواوبوونی پڕۆژەکە پێویست ناکات چیتر نەخۆش بۆ چارەسەر بچێتە دەرەوەی پارێزگای دھۆک، بۆیە بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو سەنتەرە لەدھۆک دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت نەخۆشانی شێرپەنجە ئەوانەی بەتیشک چارەسەر دەکرێن."

بڵند ئیبراھیم