Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، فازل مستەفا ڕەشید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ دەستی پێکردووە و بەقۆناغ ئەنجام دەدرێت، کە خۆی لەچاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون دەبینێتەوە و لەسەنتەری قەزای ئاکرێ لە سنووری شارەوانی لە خرپێ دەچێندرێت، لە ھەر قۆناغێک وەجبەیەک دەچێندرێ، بڕیاربوو لە ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکرێت، بەڵام چڕکراوەتەوە و لە ماوەی سێ ساڵ یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت."
فازل مستەفا ڕەشید گوتیشی "ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە و سوودێکی زۆری بۆ قەزای ئاکرێ ھەیە، ئەویش پاکبوونەوەی کەشوھەوا، ژینگەیەکی باش، زیادبوونی ڕێژەی سەوزیی و بەرھەمی زەیتوونە کە زۆر باشە بۆ درووستکردنی زەیتی زەیتوون، دەشبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، بۆیە لە چوارچێوەی چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون کارگەیەکی زەیتی زەیتوونیش دروست دەکرێت، ژینگەی ئاکرێش بۆ چاندنی ھەموو جۆرە دارێک زۆر گونجاوە و سەرکەوتوو دەبێت."

بڵند ئیبراھیم