Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە

ئەبوزەبی-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا ھەردوولا خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان دووپات کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دوایین دۆخی گشتیی عێراق و پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.