Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حاجی سوارە چنارە) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ڕابی ڕەسووڵ ئەمین) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ھەڤاڵی بەڕێز (حاجی سوارە چنارە) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (حاجی سوارە چنارە)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ڕابی ڕەسووڵ ئەمین) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥