ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ھونەرمەندی گۆرانیبێژ خەلیل وەندی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان لەخانەوادەی ھونەرمەند خەلیل وەندی،
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ کاک (خەلیل وەندی)ـمان پێگەیشت.
ھونەرمەند خەلیل وەندی لە بواری ھونەری گۆرانیبێژیدا خزمەتی زۆری ھونەر و ڕەسەنایەتی کوردی کردووە و گۆرانییەکانی بەشی زۆریان ھەڵقوڵاوی ئازارەکانی میللەتەکەی بووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و سەرجەم ھونەرمەندانی کوردستان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمی ھەموو لایەک دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.
إنا للە وإنا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥