Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناسی ناسراوی کورد پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد بۆ کار و بەرهەمەکانی و پیرۆزباییی بەدەستهێنانی (خەڵاتی پوشکین)یشی لێکرد، کە بەم دواییانە لە مۆسکۆ، لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین پێی بەخشرا.
پرۆفیسۆر ڕەشاد میران، سوپاسی پیرۆزبایی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد.