ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بۆ ئەرکی نوێی کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: پیرۆزباییمان لە لوکاش گیوریچ کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی چێک، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
هەروەها هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانمان بە توندترین شێوە سەرکۆنە کرد.