ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/11/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كورد له سووریا (ENKS) به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى (ENKS)، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى دیكه‌یان له‌و وڵاته خسته ڕوو و باس له ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سیاسى و دانوستانه‌كاندا كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێویستیى یه‌كڕیزى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه كوردییه‌كان كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانوستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
لاى خۆیانه‌وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى (ENKS)، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له سووریا و پشتگیریى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.